Mar 29 2026

بۆ بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێزتان لە شاری دهۆک دەکەین. ئەم کارە تەنها پێشێلکارییەکی نایاسایی نییە بەڵکو هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی سەقامگیری و کێشکردنی گەلی کوردستان بۆ نێو ئاگری شەڕێکی نەخوازراو. ئەم پەلامارە و ئەوانەی تریش کە بۆ سەر شارەکانی هەرێم دەکرێن، بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. بۆیە داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پەلە ڕێگری بکەن لەم پەرەسەندنە و سنوورێک بۆ ئەم جۆرە پێشێلکارییانە دابنێن.
پ. دکتۆر عەلی قەرەداغی
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان